ئەوەی لە كوردستان دەكرێت، خول نیە و پاڵاوتنە

به‌همه‌ن غه‌ریب
یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان پاڵەوانێتییەكی گەورە و سەرتاسەری بۆ یانەكان كردۆتەوە لە ژێر ناوی (خولی نایاب)، بەڵام پێم سەیرە لەناو ئەو ئەندامانەی یەكێتیی تۆپی پێ كە هەمویان وەرزشكاربوون، بەڵام خول و پاڵەوانێتیی و پاڵاوتن لەیەك جیانەكەنەوە.
ئەوەی ئێستا لە یاریگاكانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، پاڵەوتنە و پاڵەوانێتیە و پێی ناوترێت خول، چونكە خول لە جیهاندا یەك قۆناغە و بەسیستمی دەوری بەڕێوەدەچێت، بۆیە ئەم پاڵەوانێتیەی ئێستا وەك پاڵاوتن وایە و خولی راستەقینەی یانە نایابەكانی كوردستان لە قۆناغی دووەمەوە دەست پێ دەكات كە لە هەر كۆمەڵەیەك سێ یانە سەردەكەوێت.
راستە یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان نوكی هەڕەمەكەی گرتوە و زۆربەی بڕیارەكان خۆی دەیدات، بەڵام یانەكانیش پشكی ئەو هەڵە گەورەیەیان بەردەكەوێت كە ئەم پاڵەوانێتیەی ئێستا لە ژێر ناوی خول بەڕێوەدەچێت، چونكە ئەوان بڕیاریان لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەم پاڵەوانێتیەدا، بەڵام دەكرێت ئەوەش بە هەڵەیەكی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان ناوبنێین، چونكە هەندێك بڕیاری چارەنووسساز دەبێت خۆی بیدات و رێگە نەدات هەر یانەیەك بە پێی مەزاج و گیرفان و بەرژەوەندی خۆی بڕیار بدات.
پێشنیاز بۆ میدیاكانی كوردستانیش دەكەین ئیتر وشەی “خولی نایابی كوردستان” بەكارنەهێنن تا كۆتاییهاتنی قۆناغی یەكەم، چونكە بەپێی هەموو پێوەرێك ئەوەی ئێستا پاڵاوتنە بۆ قۆناغی دوەم كە ئەو قۆناغەش دەبێتە خولی نایابی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا