لیۆناردۆ سێلڤای لە پاریس كردە دەرەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بەڕێوەبەری كاروبارەكانی تیاگۆ سێلڤای بەرازیلی كاپتنی پێشووی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی ئاشكرای دەكات كە لیۆناردۆ ئەراخۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە كۆتایی بە پەیوەندی نێوان یاریزانەكە و یانەكەی پایتەخت هێناوە.

پاولۆ تۆنیتۆ ئاشكرای دەكات: (تیاگۆ پاریسی بە یانەی ژیانی دەزانی و پێی وابوو ئەو یانەیە ماڵی ئەوە بە ڕوونیش لە هەموو شتێكی دا بە دەردەكەوت تەنانەت ئامادەییشی تیایدا بوو بۆندەكەی لەگەڵ یانەكە نوێ‌ بكاتەوە و مووچەكەی كەم بكرێتەوە، بەڵام لیۆناردۆی بەڕێوەبەری گشتی ئەو كارەی بە باش نەزانی هەر بۆیە دەرگای ڕۆیشتنی بە ڕوویدا كردەوە).

تۆنیتۆ ئەوەشی وت: (كاتێك لیۆناردۆ دەرگای ڕۆیشتنی بە ڕووی سێلڤادا كردەوە یاریزانەكەش ڕێگەی پێدام لەگەڵ چێڵسی گفتوگۆ بكەم و هەموو شتێكمان بە كۆتا هێنا، بەڵام پاش تەواو بوونی چامپیۆنس لیگ و ئەو ئاستە بەرزەی لە یاری كۆتایی بەرامبەر بایرن پێشكەشی كرد ئیدارەی یانەكە داوایان كرد دابنیشین و قسە لە سەر درێژ كردنەوەی ماوەی بۆندەكەی بكەین، بەڵام تیاگۆ كۆتایی بە هەموو شتێك هێنا بوو بەڵێنی بە چێڵسی دابوو بۆیە داوای لێبووردنمان لێ‌ كردن وتمان ناتوانین و كۆتایی هات ئیتر ڕووە و لەندەن ڕۆیشتین بۆ واژوو كردنی بۆند لەگەڵ چێڵسی).

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا