پۆله‌تیك سپۆرت
جارێكی دیكه دۆسییه‌ی رۆشتنی میسی بۆ یانه‌ی پاریسان جێرمان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، به تایبه‌تی رۆژنامه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن نیمار داسیلڤا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه له‌گه‌ڵ لیۆ قسی كردووه، تا رزای بكات روو بكاته یانه فه‌ره‌نسییه‌كه.
له‌وباریه‌وه لیۆناردۆی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریسان جێرمان ده‌ڵێت:
به‌دڵنیایی ئێمه ده‌مانه‌وێت میسی بگوازینه‌وه بۆ یانه‌كه‌مان و كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ین”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن نیمار باسی خۆشی شار پاریسی بۆ لیۆ كردووه و دڵنیایی كردۆته‌وه له هێمن و خۆشی شاره‌كه.
تا ئه‌مرۆ بۆچوونی میسی له‌سه‌ر رۆشتنی له به‌رشه‌لۆنه دیار نییه، كه به بۆچوونی هه‌مووان دوای كۆتایی هاتنی خوله‌كان میسی دۆخی خۆی زیاتر روون ده‌كاته‌وه، كه له بلوگرانه ده‌مێنێته‌وه یان ده‌روات؟