بایرن پۆینگی دەوێت بۆ خۆی

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە دەرگای چوونە دەرەوەی بە ڕووی ڕیكی پۆینگی یاریزانی لاوی یانەكەیدا كردەوە ناوبراو ڕووبەڕووی ڕەحنەیەكی زۆر بۆوە بەو هۆیەوە، بەڵام هەر سورە لە سەر ناردنە دەرەوەی پۆینگ.

پێگەی ڕەسمی ڕۆژنامەی سپۆڕتی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: پۆینگ هیچ جۆرە چانسێكی نییە بۆ یاری كردن لە ڕێزی یانەكەدا، چونكە كومان دەیەوێت بڕواتە یانەیەك كاتی زیاتری یاری كردنی هەبێت تا كەی ویستی بیگەڕێنێتەوە ئەمەش وای كردووە یاریزانەكە بڕیار بدات ئەگەر ڕۆیشتە دەرەوە نەگەڕێتەوە.

پێگەی ڕۆژنامە كەتەلۆنییەكە ئاشكراشی كردووە: یانەی بایرن میونخ یاریزانە لاوەكەی دەوێت تا وەك تیاگۆ ئالكانتارا بیكاتە ئەستێرەیەكی ناوازە لە نێوەندی یاریگاكەیدا بۆ ئەو مەبەستەش داوای خۆی ئاراستەی بەرشەلۆنە كردووە بە مەبەستی دەستەبەر كردنی یاریزانە لاوەكە، بەڵام ئیدارەی بلاو گرانە نایانەوێت دەستبەرداری یاریزانەكەی داهاتوویان ببن بەڵكو دەخوازن بۆ وەرزێك بچێتە بایرن و دواتر بگەڕێننەوە.


لای خۆشییەوە یانە باڤارییەكە دەیەوێت یاریزانەكە وەك ئالكانتارا و گۆرێتزگا دروست بكات كە توانای ئەوەی هەیە هەم تۆپ دروستكەر بێت و هەم هاوكاری یاریزانانی نێوەندی یاریگاش بێت ئەو داوایەش بەرشەلۆنە بە لایەوە پەسەند نییە و یاریزانەكەش تا ئێستا لە دەرەوەی پلانەكانی وەرزی نوێی كومان دایە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا