پۆله‌تیك سپۆرت
واین رۆنی هێرشبه‌ری ئینگلیزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونیاتدی ئینگلیزی هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه رۆنی دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی ئایینی ئیسلام و موسڵمانانه و وتی:
“ئیسلام ئایینێكی پاكه‌و موسڵمانانیشم زۆر خۆشده‌وێن”.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كان چه‌ند قسه‌یه‌كیان دایه پاڵ رۆنی و رایانگه‌یاند كه هێرشبه‌ری ئینگلیزی وتوویه‌تی:
“من زۆر رقم له موسڵمانانه‌و نامه‌وێ ته‌نیا یه‌ك موسڵمانیش هانده‌ری من بێت”.
رۆژنامه‌یه‌كی میسری گه‌شته‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ وڵاتی میسری قۆسته‌وه‌و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ‌كرد ئاخۆ ئه‌و قسه‌یه‌ت كردووه؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا‌و رایگه‌یاند:
كه ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه گوێی له‌و قسانه بێت و وتی ئه‌مانه قسه‌ی بێ مانان، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و قسانه‌م نه‌كردووه، به پێچه‌وانه‌وه ئاینی ئیسلامم خۆشده‌وێت، چونكه ئایینێكی پاك و لێبوورده‌یه، هه‌روه‌ها موسڵمانانیشم زۆر خۆشده‌وێن، چونكه زۆر رێز له خه‌ڵك ده‌گرن”.