هەموان ئالابایان دەوێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی یانەی بایرن میونخ و داڤید ئالابای یاریزانی هێڵی بەرگری نەیانتوانی بگەنە دەرئەنجامێك كە بە هۆیەوە بۆندەكەی نێوانیان درێژ بكەنەوە یاریزانەكە لە مانگی كانونی دووەمەوە سەربەست دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەك بكات كە خوازیاری پۆشینی درێسی بێت.

بە پێی نوێترین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی زۆرترین یانەكانی ئەوروپا لە ئێستادا چاویان لە سەر ئەوەیە كە ئالابا و بایرن لە ماوەی ئەم دوو مانگ و نیوەدا نەگەنە ئەنجام و یاریزانەكە كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بۆندەكەی تەواو دەبێت بۆی دەبێت لە میركاتۆی زستانەوە گفتوگۆ بكات لەگەڵ یانەكان.

ڕۆژنامەی فرانس فۆتبۆڵ كە بەشێكی دیاری گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵە ئەوەی بڵاو كردۆتەوە كە یانەی پاریس سان جێرمان بە هەموو توانایەكییەوە خۆی ساز و ئامادە كردووە لە ڕێی بەرێوەبەری وەرزشی لیۆناردۆی بەڕازیلییەوە تا گفتوگۆ لەگەڵ ئەو بەرگریكارە ناوازەیە ئەنجام بدات و بە بەر چاوی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ و ئینتەر و یۆڤنتۆس و مان سیتی و چەند یانەیەكی ترەوە پەلكێشی باخچەی شازادەكانی بكات.

لای خۆشیانەوە ئیدارەی یانەی بایرن میونخ بە هیوان دواجار ئۆلیڤەر كان سەرۆكی نوێی چاوەڕوان كراوی یانەكە دوا دانیشتن لەگەڵ ئالابای تەمەن 28 ساڵدا ئەنجام بدات و هەوڵ بدات قاییلی بكات و لە یانەكە بیهێڵێتەوە و بۆندێكی باشی 5 ساڵی نوێی لەگەڵ واژوو بكاتەوە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا