پۆڵەتیك: وەرزش
ئەگەر میسی بەرشەلۆنە جێ بهێڵێت ئەوا قورسە شوێنی پڕ بكرێتەوە لە بەرشەلۆنەدا، بەڵام مەحاڵ نییە، چونكە یاریزانێك هەیە شوێنی پڕ بكاتەوە.
ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی بڵاوی كردەوە: كێشەكانی بەرشەلۆنە تەواو نابێت و ڕۆژ بە ڕۆژ هەواڵی نوی لە بارەی ڕێكخستنەوەی ماڵی كەتەلۆنییەكان بڵاو دەكرێتەوە لەو نێوەندەشدا ئێستا هەموان باس لە ڕۆیشتنی لیۆ میسی دەكەن لە بەرشەلۆنە ئیدی بەرەو ئینتەر بێت لە ئیتاڵیا یاخود بەرەو هەر یانەیەكی تر پرسیارە گەورەكەش لێرەدا ئەوەیە ئایا كاتێك میسی بەرشەلۆنە جێ بهێڵێت یاریزانێك بوونی هەیە جێگەی ئەو پڕ بكاتەوە لە یانەكەدا.
ڕۆژنامەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: ئەو یاریزانانەی چاوی هەموانیان لە سەرە لە بەرشەلۆنە كەسیان نەیان توانی ئەو ئاستە پێشكەش بكەن یان ئامادەگییان هەبێت كە لە 25% ی ئەوە بێت كە میسی پێشكەشی كردووە و ئێستاش پێشكەشی دەكات هەموانیش هیوای زۆریان لە سەر هەر یەك لە دێمبلی و كۆتینیۆ و گریزمان هەڵچنی بوو، بەڵام هیچ كامیان نەیان توانی ئەوە بكەن كە پێویستە بۆ بەرشەلۆنە لە كاتی ئامادە نەبوونی میسی دا، بەڵام تەنها یاریزانێك هەیە دەتوانێت پاش لیۆ ئاڵای بەرشەلۆنە بەرز بكاتەوە جارێكی تر ئەویش نەیمارە ئەگەر چی لە ئێستادا ئەو یاریزانە خەریكە باوەڕ بەوە دەهێنێت كە یاریزانی پاریسە، بەڵام هەموان هیوایان لە سەریەتی كە دەتوانێت نماییشە مەزنەكەی لیۆ میسی پێشكەش بكاتەوە.
دانەر ئەسڵان