پۆڵەتیك: سپۆڕت
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لویس سوارێزی ئۆرەگوای هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی گەییشتە شاری جیرۆنای وڵاتی ئیتاڵیا بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقی كردنەوەی زمانەوانی.
ڕۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆڕت ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: بە مەبەستی وەرگرتنی پاسپۆڕتی ئیتاڵی كە پێویستە هەر یاریزانێك بیەوێت لە كالچیۆدا یاری بكات ئەو تاقی كردنەوە زمانەوانییە ئەنجام بدات ئەمڕۆ پێنج شەممە لویس سوارێز گەییشتە شاری جیرۆنا و تاقی كردنەوەكەی ئەنجامدا و توانی لە ماوەیەكی كورتی چاوەڕوان نەكراو كە خۆی لە 25 خولەك دا بینییەوە تەواو كرد بە قسە كردن و نووسین و خوێندنەوە هەمووی بە سەركەوتوویی بە كۆتا هێنا و پاشان گەڕایەوە بۆ بەرشەلۆنە بە مەبەستی بەشداری كردن لە یاری جامی خوان گامبار كە بڕیارە یەك شەممەی داهاتوو بەڕێوە بچێت.
ڕۆژنامە بەر بڵاوەكەی ئیتاڵیا ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: پێ دەچێت یارییەكەی جامی خوان دوا یاری بێت پیستۆرێلۆ لەگەڵ بلاو گرانە ئەنجامی بدات و ئیدی یۆڤی بۆندی پێشكەش بكات و بە ڕەسمی ئەو یاریزانە ڕیزەكانی یانە كەتەلۆنییەكە جێ بهێڵێت.
دانەر ئەسڵان