بایرن پاریس جامەكە بۆ كاملایان دەبێت؟

پۆڵەتیك سپۆڕت

هەر وەك چۆن چاوەڕوان دەكرا و پێشبینی دەكرا یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی توانی بە توانا و بە ئەزمون و بە شێوازی یاری كرد یانەی ئۆڵمپیك لیۆنی فەڕەنسی تێ‌ بپەڕێنێت و خۆی گەیاندەوە یاری كۆتایی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بایرنی بە ئەزمون لە پاش ساڵی 2013 وە جارێكی تر دەگاتەوە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و خوازیارە نازناوی ئەم وەرزە بۆ خۆی دەستەبەر بكاتەوە بۆ جاری 6 لە مێژوویدا لە شەوی یەك شەممەی داهاتوو بەرامبەر بە یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی كە ئەمی دووەم بۆ یەكەم جارە خەونی گەیشتن بە جامە دوو گوێیەكە دەبینێت لە ئەفسونێكی هاوشێوەی خەونەكەی سەندرێلادا.

بایرن پاش ئەوەی لە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین ڕووبەڕووی یانەی لیۆن بۆوە توانی بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێ‌ وەڵام یارییەكە بباتەوە بە وێنەی ئەوەی شەوی سێ‌ شەممە پاریس سانت جێرمان بەرامبەر بە لایبزیجی ئەڵمانی كرد و بە 3 گۆڵی بێ‌ وەڵام ماڵئاوایی پێ‌ كرد لە چامپیۆنس لیك.

شەوی یەك شەممەی داهاتوو هەردوو یانە كێبڕكێ‌ دەكەن لە سەر جامە دوو گوێیەكەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەرچییەكیش لەو یارییەدا بگوزەرێت و ئەنجام بە هەر شێوەیەك بێت هەر ڕاهێنەرێكی ئەڵمانی جامەكە بەرز دەكاتەوە بۆ ساڵی دووەم لە سەریەك بە وێنەی ئەوەی وەرزی ڕابردوو ڕوویدا یۆرگن كڵوپی ئەڵمانی توانی نازناوەكە لەگەڵ یانەی لیڤەرپوی ئینگلیزی بە دەست بهێنێت.

ئەمشەو چوار شەممە

بایرن میونخ 3 X ئۆڵۆمپیك لیۆن 0

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا