وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: ئاوی پێویست بۆ هاوینی داهاتوو گلدراوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئاوی پێویست بۆ هاوینی داهاتوو گلدراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە19ی شوبات، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی عێراق لەکاتی بەسەرکردنەوەی بەنداوی دوبس لە کەرکوک ئاشکرایکرد،” ئەو شەپۆلە بارانە زۆرەی ئەم دواییە یەدەگی ستراتیژی ئاوی لە عێراق بەهێزکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەو بارانە زۆرەی ئەم دواییە ئاوی پێویست بۆ هاوینی داهاتوو گلدراوەتەوە.

ڕوونیکردەوە، باران بارینی ئەم دواییە کاریگەری زۆری لەسەر زیادکردنی سامانی ئاو و گەڕانەوەی ئاو بۆ چەم و ڕووبارەکان هەبووە، بۆیە هەوڵ دەدەن زۆرترین ڕێژەی ئاو گلبدەنەوە بۆئەوەی لەوەرزی هاویندا بەکاریبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا