“سەربازی زۆرەملێ هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە”

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەریم شکور، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر پڕۆژەیاسای خزمەتی ئاڵا کە تایبەتە بە سەربازی زۆرەملێ پەسەندبکرێت لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی کەریم شکور ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەیاسای خزمەتی ئاڵا لەدوای پەسەندکردنی دەبێتە یاسایەکی فیدڕاڵی و گشتگیر دەبێت، بەوپێیەی هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە عێراق، دەبێت یاساکە جێبەجێ بکات.

پڕۆژەیاسای خزمەتی ئاڵا لە کۆمەڵێک ماددە پێکهاتووە و لە ساڵی ڕابردوودا ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق کراوە، لە بەرامبەردا کەریم سوارە جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە دەڵێت، “هەوڵ دەدەین یاسایەکی خۆمان بۆ ئەو مەبەستە هەبێت چونکە ئێمە پەرلەمانی خۆمان هەیە و هێزی پێشمەرگەی خۆمان هەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا