پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەلبیرت بورڵا، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای فایزەر_ی بەرهەمهێنی ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاشكرایكرد، پشكنینەكانی دەریانخستووە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و چەند نیشانەیەكی سوكی نەخۆشییەكەی تێدا دەركەوتووە.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئەلبیرت بورڵای بڵاوكرایەوە رایگەیاند: دەستیكردووە بە وەرگرتنی چارەسەری دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەرمانی (باكسلۆفید) بەكاردەهێنێت، تا ئەو كاتەی كەرەنتینەی گشتی دەكرێت، هەموو ڕێكارەكانی تەندروستی گشتی گرتۆتەبەر.
ئەوەش لە كاتێكدایە ناوبراو چوار ژەمە ڤاكسینی دژ بە كۆرۆناوی وەرگرتووە كە لەلایەن كۆمپانیای “فایزەر”ی ئەمریكایی و كۆمپانیای “بایۆتیك”ی ئەڵمانییەوە پەرەی پێدراوە.