پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا مەترسی خۆی لە پەرەسەندنی ململانێكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەربڕی و دەڵێت، هەوڵدەدات تەلئەبیب رازی بكات وەڵامی هێرشەكەی تاران نەداتەوە.
سەرۆكی فەرەنسا سەبارەت بە هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە بەرامبەر بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: وەڵامەكەی ئێران بۆ ئیسرائیل ناڕێژەیی بوو، هەروەها نیگەرانی خۆشی لە ئەگەری پەرەسەندنی ململانێكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئیسرائیل گفتوگۆ دەكات و هەموو هەوڵێك دەدات بۆ دووركەوتنەوە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان و هەوڵیشدەدات، ئیسرائیل ڕازی بكات وەڵامی هێرشەكەی ئێران نەداتەوە .
وتیشی: فەرەنسا لە جیاتی تۆڵەسەندنەوە بە هێرشكردنە سەر تاران، كار بۆ ئەوە دەكات باوەر بە وڵاتانی ناوچەكە بهێنێت كە ئێران مەترسییە و سزاكانی لەسەر زیاد بكەن.