وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سالار عەبدولستار، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی وەک نوێنەری عێراق بەشداریکرد لە کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیدا هاتووە، “سالار عەبدولستار سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کردووە لەژێر ناوی داهێنان و تەکنەلۆجیا بەئامانجی برەودان بە مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت”.

لایخۆیەوە سالار عەبدولستار ئاماژەی بەوەکرد، “وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەوڵیداوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو بەربەست و ئاڵنگارییانەی ڕوبەڕوی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەبنەوە لەڕێی بەردەستخستنی خزمەتگوزاری پێشکەوتوو بەجۆرێک کە چیتر پشت بە تەکنەلۆجیا ببەستن”.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “لەمیانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەسەر بەکارخستنی میکانیزمی هەماهەنگی لەنێوان حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەسانی شارەزا لەگەڵ ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن. هاوکات بابەتی جێندەری و گۆڕانکاری دیمۆگرافی و دیاردەی بەبیابانبوون و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئەم چینەی کۆمەڵگا تاوتوێکران”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا