وەزیرانی دەرەوەی رووسیاو ئازەربایجان بارودۆخی قەرەباخ تاوتوێدەگەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ جیهون بیرامۆڤ، هاوتا ئازەربایجانیەكەی، بارودۆخی ناوچەی قەرەباخی تاوتوێ كرد.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان هەردوو وەزیرەكە ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، باسی دۆخی قەرەباخیان كردووە، لەنێویاندا پرسەكانی پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی و دەستەبەركردنی ماف و ئاسایشی دانیشتوانی ئەرمینیا.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوولا “باسیان لە ڕێگاكانی جێبەجێكردنی ئەو كۆمەڵە ڕێككەوتنە سێ قۆڵییە كردووە لەسەر ئاستی لوتكە كە لە ماوەی 2020-2022دا ئەنجامدراون، كە پەیوەندییان بە داڕشتنی پەیمانی ئاشتی نێوان باكۆ و یەریڤانەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا