خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە گۆڕانکاری بەسەردا دێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە سێشەممە17ی تشرینی یەکەم، خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

قائیمقامیەتی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، سەرجەم خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداردەکەنەوە، کە لە ئەمڕۆوە گۆڕانکاری لە خشتەی کارەبای موەلیدەدا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتیمانی، موەلیدە ئەهلییەکان لە کاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 8:30، هەروەها کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بۆ 1ی پاشنیوەڕۆ و 4ی ئێوارە بۆ 1ی شەو، کاریان پێدەکرێت.

ڕوونیکردەوە، هەر خاوەن موەلیدەیەکیش پابەند نەبێت بەرپرسیار دەبێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا