پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی گەنجێک لە گۆمی چناران لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە کاتی ڕاوەماسیدا خنکا.
لەوبارەیەوە وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، تیمەکانیان دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی گەنجەکەیان دۆزیوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، گەنجەکە ناوی عەبدوڵـڵا شەهابە، تەمەنی 27 ساڵ بووە و لەکاتی ڕاوەماسیدا خنکاوە.