وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پشتگیری كۆنگرەی نەتەوەیی رۆژئاوا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەشاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بەشداریان لە پانێلی بەرەو كۆنگرەی نەتەوەیی كرد كە لەلایەن ئەنجومەنی سوریای دیموكراتیەوە رێكخرابوو.

ئەنجومەنی سوریای دیموكرات، مەسەدە، بە دروشمی (بۆ هاوڵاتیانی جزیرە و فورات، بەرەو كۆنگرەیەكی نەتەوەیی) پانێڵیكی بەڕێوەبرد، شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش بەشدارییان لە پانێڵەكەدا كردو هیوایان خواست، بەڕێوبەریی سیاسیی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشێوەیەكی چالاك بەشداری پانێڵەكە بن و پێویستییەكانی پێكهاتەكان دابینبكەن.

هاوكات شاندەكەی ئەمریكا پشتیوانی خۆیان لە دەستپێشخەرییەكە راگەیاندو خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی گفتوگۆكانی ناو پانێڵەكە نیشاندا.

لای خۆشیەوە ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری مەسەدە رایگەیاند، هەوڵ دەدەن لەگفتوگۆگانی پێكهاتە جیاوازەكان لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و حكومەت بگەنە خاڵی هاوبەش.

ئەو پانێڵە لە چوارچێوەی كۆنگرەی نەتەوەیی گشتی لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێكخراوە و دووەم پانێڵی مەسەدەیە، كە بە بەشداریی ١٥٠ ئەندام بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا