بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیان و هاتنە خوارەوەیان بۆ کۆتایی ریزبەندی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سڵێمانی سزای سەرپەرشتیار و راهێنەر و یاریزان و ڕوێژکار و ئیدارە دەدات ،یانەکە ئەم مانگە بەرێژەی %٢٥ پارە لەو کاستە دەبڕێت .
ئێوارەی ئەمرۆ پێنچ شەممە لە نێو بارەگای یانەکەدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی و سکرتێر و ئەندامانی کارگێری یانەکەی کۆبونەوەیەکی بەپەلەی رێکخست ، لەو کۆبونەوەیەدا وێرای بڕیاری لێبرینی پارەی ئەم مانگە یانەکە بریاریدا ئیدی لە نزیکەوە و وردتر چاودرێری رەوشەکە بکەن .
جێگری سەرۆکی یانەکە ڕەخنەی تووند لە کاستی هوونەری تیپەکە دەگرێت و ڕایگەیاند پێویستە سنورێک بۆ ئەم شکستانە دابنرێت
یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە دواین ٥یاری خۆیدا نەیتوانیوە هیچ سەرکەوتنێک بە دەست بهێێت .