شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە نەینەوا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەمەبەستی دانانی پلانێكی سەربازی ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی باڵای عێراق گەیشتنە نەینەوا.

غەیاس سورچی، بەرپرسی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئابی 2021، شاندێكی سوپای عێراقی بە سەرپەرشتی عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتونەتە نەینەوا، بەمەبەستی بەسەركردنەوەی یەكە سەربازیەكان و دانانی پلانێكی سەربازی تۆكمە دژی داعش”.

وتیشی “لەم چەند رۆژەدا پیلان و جموجوڵەكانی داعش زیادیكردووە،كارەبای چەند شوێنێك كراونەتە ئامانج و لە مەخموریش چەند حاڵەتێكی رفاندن و پەلاماردان هەبووە ئەو سەردانەش دوای ئەو رووداوانە دێت”.

بەوتەی بەرپرسەكەی یەكێتی لەو سەردانەدا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، ھێزە ئەمنییەکانی لە پارێزگاکە بەسەر دەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا