پۆڵەتیك پرێس
سەرۆك وەزیرانی لوبنان رایگەیاند، هەر دواكەوتنێكی دیكە لەپێكهێنانی حكومەت قەیرانی لوبنان زیاتر دەكات.
مستەفا ئەدیب سەرۆك وەزیرانی لوبنان داوای لەهەموو لایەنەكانی وڵاتەكەیكرد كار بكەن بۆ ئەوەی دەستپێشخەریی فەرەنسا دەستبەجێ سەركەوتن بەدەستبێت و حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت.
دەشڵێت، لوبنان لە نێوان ئەو قەیرانە بێ وێنەیەی كە پێیدا تێدەپەڕێ، بەفیڕۆدانی كات لەبەرژەوەندیدا نییەو دواكەوتنی زیاتری پێكنەهێنانی حكومەتی نوێ قەیرانەكانیان قوڵتر دەكاتەوە.
پێشتر بەهۆی تەقینەوەی بەندەری بەیروت خۆپیشاندانی بەرفراوان لە لوبنان بەڕێوەچوو، بەهۆیەوە حكومەتی ئەو وڵاتە دەستی لەكاركێشایەوەو، میشال عۆن سەرۆكی لوبنان، مستەفا ئەدیب دیپلۆماتكاری لوبنانی و باڵیۆزی وڵاتەكەی لە ئەڵمانیا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ راسپارد.