قاپێک پەتاتەی سورەکراو بە نرخێکی خەیاڵی

پۆڵەتیک پرێس

تا ئێستا دەربارەی گرانترین خواردنی پەتاتەی سورەوکراوت بیستووە لە جیهاندا؟

چێشتخانەیەک لە نیویۆرک، بۆ جاری دەیەم ناوی چووە نێو کتێبی گینسەوە، بەهۆی قاپێک پەتاتەی سورەو کراوەوە.

قاپە پەتاتەکە، بە ڕۆنی قاز سور دەکرێتەوە هەروەها پاودەری ئاڵتونی بەسەردا کراوە، بۆنێکی گرانبەهای تێدەکرێت لەگەل سۆسی پەنیر، لە قاپێکی کریستاڵدا پێشکەش دەکرێت لەگەڵ گوڵی ئۆرکید.

پەتاتە گرانبەهاکە لە قاپێکدا بە ڕۆنی قاز سوردەکرێتەوە، دواتر دواتر سرکەی فەرەنسی تێدەکرێت بە خۆی دەریایی ڕووپۆش دەکرێت، لەگەڵ هەندێک کەرە، دواتر پاودەری زێڕی عەیارە ٢٣ی دەکرێت بەسەردا.

بەپێی بڵاو کراوەکان، نرخی قاپێک لەو پەتاتەیە دەگاتە نزیکەی ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا