پیاوێک ٨١١ جۆر سابونی پاراستووە

پۆڵەتیک پرێس

لەحاڵەتێکی دەگمەندا یونس غەفور بەتەمەنێکی عێراقیە تەمەنی ٧٨ ساڵە، زیاتر لە پێنچ دەیەیە جۆرە جیاوازەکانی سابون کۆدەکاتەوە، ئێستا بەنزیکی ١٤٥٠ پارچە سابۆتی هەیە، کە ٨١١ جۆری جیاواز لەخۆ دەگرێت لەوانە جەمال و لۆکس کە لە سەدەی شەستەکاندا دروستکراوە.

هەندێک سابونی هەڵگرتووە تەمەنیان دەگاتە ١٠٠ ساڵ، هەندێک پارچە سابونی ڕەشیشی هەڵگرتووە تەمەنی دەگاتە دەیەیەک لەلایەن دایکیەوە پێی بەخشراوە.

دایکی دوار هاوسەرگیری کردن و چونە ماڵی خۆی سابونێکی کردە دیاری بۆ کوڕەکەی و پێی وت لای خۆی بیپارێزێت، هەندێک پارچەی دیکەشی لایە تەمەنیان شەش بۆ حەوت دەیە دەبێت، غەفور لە شاری سلێمانی کوردستانی عێراق دەژی، سابونەکانی لە شوێنی تایبەتی ماڵەکەیدا دانەوە، چەندین جۆری تایبەتیشی وەک دیاری بە هەندێک وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی بەخشیوە.

بەیانیان کە هەڵدەستێت هەروەها کە لە دەرەوە بێت و بگەڕێتەوە ماڵەوە پێش هەموو شتێک دەڕوات سەیری سابونەکان دەکات بۆ دڵنیا بوون لێیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا