بە ڤیدیۆ..پشیلەیەک خەڵک سەرسام دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بیهێنە پێش چاوی خۆت کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆیت، پشیلەیەکی گەورە بە پێوانەی نیوەی ماڵێک بەسەر سەرتەوە بڕوات، ئەمە لە ژاپۆن ڕوو دەدات.

لە سەنتەرێک نزیک وێستگەی شینگۆکۆ لە تۆکیۆ، لەسەر شاشەیەکی لیدی گەورە پشیلەیەک بە شێوەی سێ دووری دروست کراوە، کە پێوانەکەی نزیکەی ١٥٠ مەتر چوارگۆشە دەبێت.

شاشەکە زۆر ڕیکلامی لەسەر دەکرێت، بەڵام بەم دواییانە پشیلەیەکی گەرەیان لەسەر دانە کە بووە هۆی سەرسامی خەڵک.

هەڵس و کەوتی ئاژەڵەکان بەپێی کاتەکانی رۆژ دەگۆڕێت، هەر بۆیە جوڵەی پشیلەکە، بەپێی کاتەکان دیاری کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا