یۆڤانتۆس كار بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی دیبالا دەكات

میدیا وەرزشییەكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردەوە، بەرێوەبەری كارەكانی دیبالا سەردانی تۆرینۆ دەكات ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ درێژەدان بەگفتوگۆكانی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەكەی.

گرێبەستی دیبالا لە هاوینی 2022 كۆتایی دێت لە ئێستاشەوە خانمە پیرەكە كار بۆ ئەوە دەكات پێش هاتنی ئەو وادەیە گرێبەستی یاریزانەكە نوێ بكاتەوە، كە تائێستا هەردولا لەسەر چۆنیەتی نوێكردنەوەكە نەگەشتوون بە رێككەوتن.

پاولۆ دیبالای تەمەن 27 ساڵ لەهاوینی ساڵی2012 لەیانەی پالێرمۆوە پەیوەندی بەیۆڤانتۆسەوە كرد.

ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو لەژێر سەرپەرشتی ئەندریا پێرلۆی راهێنەر كێشەی بەشداریكردنی لەیاریەكاندا هەبوو بەشێوەیەكی رێكخراو كە لەزۆربەی یارییەكاندا لەسەر كورسی یەدەگ دەبینرا.

لەئێستاداو بەهۆی بەهاتنی ماسیملیانۆ ئەلیگری بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یۆڤانتۆس وا پێشبینی دەكرێت رۆڵێكی گەورە بدات بە دیبالا تاوەكو بەشێوەی سەرەكی بەشداری یارییەكانی یانەكەی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا