سوارێز پێكەنینی بە پڕوپاگەندەكان دێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
وەك لای هەموان ڕوون و ئاشكرایە دەنگۆی گواستنەوەی لویس سوارێزی ئۆرەگوایی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی بۆ یانەی یۆڤنتۆس تۆرینۆی ئیتاڵی یەكێكە لە هەواڵە گەرمەكانی ڕۆژ و بەردەوام باس لە ڕۆیشتنی ئەو هێرشبەرەش دەكرێت لە بەرشەلۆنە.

ڕۆژنامەی Sport بڵاوی كردەوە كەوا دەنگۆی ئەوە لە ئارادا بووە پیستۆلێرۆ بە بۆندێكی 3 ساڵی و بە مووچەی 10 ملیۆن یۆرۆیی لە بەرشەلۆنەوە ڕوو لە یۆڤی بكات، بەڵام تا ئێستاش هیچ لە ئارادا نییە و یاریزانەكەش بەردەوامە لە مەشق و ڕاهێنانە ڕۆژانەكەی لە یانەكەدا.

لای خۆشییەوە سوارێز وێنەیەكی ئەمڕۆی بڵاو كردەوە لە مەشقەكانی بەرشەلۆنەدا پێ‌ دەكەنێت لەگەڵ هاوڕێكانی و نووسیویەتی لە سەری لە پای بڵاو بوونەوەی هەواڵە درۆكان.

بە پێی ئەو واقیعە بێت كە سوارێز بڵاوی كردۆتەوە و هێشتا مەشقیش دەكات لەگەڵ هاوڕێكانی كەواتە سەرجەم ئەو هەواڵانەی پێشوو بڵاو كرانەوە و ئێستاش بڵاو دەكرێنەوە هیچی ڕاست نییە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا