پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی یۆڤانتۆس تۆرینۆی پاڵەوانی خولی كالچیۆی ئیتاڵیا لە هەوڵی ڕزگار كردنی لیوس سوارێزی ئۆرەگوایی دایە لە دۆزەخی بەرشەلۆنە لە ئێستادا.
پێگەی گۆڵی جیهانی ئاشكرای كرد: هەموو شتێك سەبارەت بە سوارێز و بەرشەلۆنە بە كۆتا هاتووە یانەكە هێرشبەرە ئۆرەگواییەكەیان ئاگادار كردۆتەوە كە چی دی شوێنێك بۆ ئەو نەماوەتەوە لە بەرشەلۆنە و ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری بە هیچ جۆرێك پشت بە تواناكانی نابەستێت هەر بۆیە پێویستە یانەیەكی تر بۆ خۆی بدۆزێتەوە لەو چوار چێوەیەشدا یۆڤانتۆس ئامادەیە یاریزانەكە پەلكێشی ڕیزەكانی بكات و ئەوەی لە توانای سوارێزدا ماوە یۆڤی سوودی لێ وەربگرێت.
پێگەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: پێرلۆی ڕاهێنەری یۆڤی دەرگای ڕۆیشتنی بە ڕووی گۆنزالۆ هیگوایندا كردۆتەوە لە بەرامبەریشدا دەبێت هێرشبەرێكی شوێنگرەوە دەستەبەر بكات سوارێزیش كە بە خۆڕایی لە بەرشەلۆنە دەچێتە دەرەوە بۆ یۆڤی و پلانەكانی پێرلۆ زۆر باشە و دەتوانێت سوودی لێ وەربگرێت.
دانەر ئەسڵان