بایرن میونخ دەستی بەئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێ كرد

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دەستی بە ئامادەكارییەكانی وەرزی نوێكرد تاوەكو ئەو وەرزە بە ئەنجامێكی باشتر لە وەرزی پێشوو كۆتایی پێ بهێنێت.

بایرن دوای ئەوەی گۆڕانكاری لە پۆستی راهێنەری یانەكەدا كرد لە ئێستا جۆلیان ناگلیسمانی راهێنەری پێشووی لایبزیگ بووەتە راهێنەری یانەكەو لە ئێستاشەوە دەستیان بە ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی نوێ كردووە.

لەلایەكی دیكەوە یانەكە چەند یاریزانێكی رۆشتووەو چەند یاریزانێكی نوێشی هێناوەتە ریزەكانییەوە.

بایرن میونخ لەوەرزی رابردوو توانی نازناوی خولی ئەڵمانیا بباتەوە، بەڵام لە قۆناغی هەشتەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای دۆڕانی بە پاریس سانجێمرمان ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەكە كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا