ئەڵمانیا پێویستی بە مۆلەرە نەك پێچەوانەكەی

پۆڵەتیك: سپۆڕت

لەوەتەی یانەی بایرن میونخ لە سەر ئاستی ئەڵمانیا و ئەوروپا هەموانی بە ئاستە بەرزەكەی سەرسام كردووە و توانی 5 نازناوی وەرزی ڕابردوو بۆ خۆی یەكلا بكاتەوە بە هۆی بوونی ژمارەیەك یاریزانی ناوازە لە پێكهاتەكەیدا.

لەو چوارچێوەیەدا چەند یاریزانێك بە ئەستێرەی تیپەكە ناوزەند دەكرێن و بەردەوام باس لە كاریگەری و مەزنێتییان دەكرێت لەو یاریزانانەش یاریزانی ناوازەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یانەكە تۆماس مۆلەرە.

تۆماس مۆلەری تەمەن 31 ساڵ بە یەكێك لە گرنگترین یاریزانانی تۆپی پێ‌ لە جیهاندا ناوزەند دەكرێت بە هۆی شێوازی یاری كردن و گۆڵ دروست كردن و گۆڵ تۆمار كردن و دروست كردنی ناوچەی كوێر بۆ هاوڕێكانی تا یاریزانانی بەرامبەر نەیان بینن هەموو ئەو شتانە مۆلەر لە وەرزی بە كۆتا هاتوودا پێشكەشی كردووە و چەندین گۆڵی دروست كردووە چەندین گۆڵی گرنگ و كاریگەری تۆمار كردووە لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا یواكیم لۆوفی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئامادەیی تیادا نییە بانگهێشتی نێو پێكهاتەی دۆچە مانشافتی بكاتەوە.

لەو بارەیەشەوە لە نوێترین لێدوان لە بارەی ئەو یاریزانە و گەڕاندنەوەی بۆ نێو ڕیزی هەڵبژاردەی میللی ڕاهێنەری ئەڵمانی ناودار كریستۆڤ دۆم بە ڕۆژنامەی بێڵد بەر بڵاوی ڕاگەیاند: (هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە بەر یەك هەڵوەشاوە بە هۆی ئەوەی یاریزانێكی تر نییە هاوكاری تۆنی كروس بكات لە بەڕێوە بردن و ڕێكخستنی كاروبارەكانی هەڵبژاردەكە).

ئەو ڕاهێنەرە وتیشی: (ئەڵمانیا پێویستی بە تواناكانی مۆلەرە نەك مۆلەر پێویستی بە ئەڵمانیا بێت …. هەموو ئەو كێشانەی ئێستا بەرۆكی هەڵبژاردەكەیان گرتووە چارەسەر دەكرێت بە گەڕاندنەوەی مۆلەر جارێكی تر بۆ ڕیزی هەڵبژاردەكە، من پێم وایە هەموو كێشەكانی لۆوف چارەسەر دەكات، بەڵام هەڵەی ئەو ڕاهێنەرە ئەوەیە كەلە ڕەقی دەكات و چەندان یاریزانی لەو جێگەیە تاقی كردۆتەوە كە مۆلەر یاری تیادا دەكرد كەسیان نەیان توانیوە سەركەوتوو بن كەواتە پێویستە لە سەر یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا فشار بخەنە سەر ڕاهێنەرەكەیان و یاریزانەكە بانگهێشت بكەنەوە بۆ ڕێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا