پۆڵەتیك: وەرزش
بە مەبەستی بەهێز كردنەوەی هێڵی بەرگری یانەی مانچستەر سیتی چاوی لە تواناكانی كالیدۆ كۆلیبالی سەنیگالی یاریزانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی یە.
ڕۆژنامەی دەیلی میرۆر ی بەریتانی بڵاوی كردەوە: جۆزیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی چاوی لە تواناكانی بەرگریكارە سەنیگالییەكەیە و خوازیاری ئەوەیە بیگوازێتەوە ڕیزەكانی یانەكەی بەو پێیەی كێشە گەورەكەی تیمەكەی پیپ هێڵی بەرگری یە.
ڕۆژنامەكە ئەوەشی بڵاو كردەوە: ئەگەر پیپ بتوانێت كالیدۆ كۆلیبالی بگوازێتەوە لە ناپۆلییەوە ئەوا دەبێتە سێیەم بۆند لەم هاوینەدا پاش هەریەك لە فیران تۆرۆس و ناسان ئەكێ بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 60 ملیۆن پاوەندی ئامادە كردووە تا پێشكەشی بكات بە یانە باشورییەكەی ئیتاڵیا بەو پێیەش كە بۆندەكەی كۆلیبالی وەرزی داهاتوو بە كۆتا دێت و یاریزانەكە ئامادەیی تیادا نییە بۆندەكەی نوێ بكاتەوە هەر بۆیە دوور نییە ناپۆلی قاییل ببێت دەستبەرداری ببێت.
دانەر ئەسڵان