میلان و ئینتەر و یوفی بەبێ سزا بۆی دەرچوون

ئەم بابەتە 145 جار بینراوە

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند هیچ جۆرە سزایەکی یانەکانی میلان و ئەی سی و یۆفانتۆس نادرێت پاش ئەوەی بەشداری خوولی سوپەرلیگیان کرد .

هەر سێ یانەی ناوبراو بڕیاریاندا بوو بەشداری سوپەرلیگ بکەم بەڵام پاش کشانەوەی یانە ئینگلیزییەکان بەفەرمی خوولەکە سڕکرا و پڕۆژەکە شکستی هێنا ، ئەوەی جێگەی سەرنج بوو هەر سێ یانەکە بڕیارندابوو لە خوولەکە بکشێنەوە و سەرۆکی یانەی یۆفانتۆسیش پێی وابوو ئەستەمە خوولەکە تەواو بکرێت .

لە کۆتایدا سەبارەت بە سزادانی ئەو سێ یانەیە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ بەمجۆرە ووتی کاتێک داوای سزادانی ئەو سێ یانە کرا گرافینا لە پەراوێزی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا لە ڕۆما گوتی : ” بە دڵنیاییەوە نەخێر ، ئێمە ناتوانین سزایەک بەسەر بیرۆکەیەک دا بسەپێنین کە بەدەست نەگەشتبێت ، پلانم هەیە لەگەڵ لایەنی جێبەجێکاری ئەو سێ یانە کۆببمەوە ، ئێمە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیفیدراسیوێنمان هەیە و هیچ فۆرم و دادگایی کردن و تۆڵەسەندنەوەیەکی ناڕاستەوخۆی تێدا ناکرێت .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک