له‌به‌ر میسی فرین قه‌ده‌غه‌یه‌

پۆڵه‌تیك سپۆرت

له‌م راپۆرته‌دا باسی چه‌ند لایه‌نێكی تایبه‌تی ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كانتان بۆ ده‌كه‌ین، كه‌ ده‌زانم حه‌ز ده‌كه‌ن شتی تازه‌ له‌سه‌ریان بزانن.

لیۆنەل میسی:
ئەم یاریزانه لەمەودوا لەکاتی پشووه‌كاندا هەست بە بێدەنگییەکی زۆر ئەکات چونکە فڕین لە ئاسمانی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم یاریزانه قەدەغە کراوە. میسی لە شاری “گایا”، لە 25 کیلۆمەتری شاری “بەرشەلۆنە” ئەژیت کە بەپێی بڕیاری یانەی بەرشەلۆنه، ئاسمانی ئەم ناوچەیە لەلایەن ئیدارەی ژینگەی ئیسپانیاوە بەمەبەستی پاراستی ئەو بوونەوەر و گژوگیایانەی کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، چاوەدێری ئەکرێت و بەهۆی بوونی میسی لەم ناوچەیه فڕین لە ئاسمانەکەشی قەدەغە کراوە.

کرستیانۆ رۆناڵدۆ:
کۆشکی رۆناڵدۆ لەشاری مەدرید جگە لەجوانیەکی سەرنجڕاکێش، کۆشکێکی پارێزراوە. ئەم خانووە لە باشترین شوێنی مەدرید هەڵکەوتووە و ستایلی ژیانی ئەم یاریزانه نیشان ئەدات کە ستایلێکی لۆکسە. لەدەوروبەری ئەم کۆشکە بەپێی داخوازی رۆناڵدۆ بۆ ئەوەی بێدەنگییەکی زیاتر ئەزموون بکات، راوکردن قەدەغەیه.

دەیڤید بێکام:
ئەم یاریزانه بەریتانیه کە زۆر دەوڵەمەندە توانی شەقامێکی ئەمریکا بەناوی خۆیەوە تۆماربکات. بێکام ئەو کاتەی نیشتەجێی ئەمریکا بوو لە کۆشکێکدا ئەژیا کە سەرجەم شەقامێکی لەخۆی ئەگرت و دواجار ئەم شەقامەی کرد بەناوی خۆیەوە.

زڵاتان:
ئەم یاریزانه سویدیه بەبڕی 8.5 میلیۆن دۆلار توانی کڵێسایەک بکڕێت و بیکات به شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی و بنەماڵەکەی. ئەم کردەوەیه لەگەڵ کەسایەتی ئەم یاریزانه کە زۆر لەخۆباییه ئەگونجا و لە جێبەجێ کردنی ئەم کارەدا ئەنجومەنی شارەوانی ستۆکهۆڵم یارمەتی زۆریدا. پێدەچێ زێلاتان ئەم کڵێسایە بکاتە باڵەخانەیەکی گەورە و پاشان بە نرخێکی زۆر بیفرۆشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا