ئەمشەو بەرشەلۆنە یەكەم یاری بەبێ میسی ئەنجام دەدات

بڕیارە لە كاتژمێر 9ی ئەمشەو لە دەستپێكی یارییەكانی لالیگای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بەبێ میسی رووبەڕووی یانەی ریاڵ سۆسیداد ببێتەوە.

یارییەكە لە نێو یاریگای كامپ نو لەشاری بەرشلۆنە بەرێوەدەچێت.

لە ماوەی رابردودا بەهۆی تەوابوونی ماوەی گرێبەستی میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەو یاریزانە رووی لە یانەی پاریس سانجێرمان كرد.

میسی پێشتر نزیكەی 17ی وەرزی لەسەر یەك یاری بۆ بەرشەلۆنەكردو توانی مێژوویەكی گەورە لەو یانەیە بنوسێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا