پۆڵۆتیك سپۆرت
ماوه‌ی دوو رۆژه یانه‌ی پاریسان جێرمان رایگه‌یاند بۆندی خیسێ رۆدریگزی هه‌ڵوه‌شه‌ندۆته‌وه، كه ئه‌م یاریزانه ئێستا له یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ی پرتوگالی به شێوه‌ی خواستن یاریی ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چۆته ئیسپانیا و له یانه شه‌وانه‌كان له‌گه‌ڵ كۆنه كه‌پڵه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه و سێكسیان كردووه.
هه‌رچه‌ند پێشتر ئۆرا خۆشه‌ویستی خیسێ بووه، به‌ڵام دواتر په‌یوه‌ندیان نه‌ماوه، كه‌چی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئاشكرابووه ئه‌و دووانه له یانه شه‌وانه‌كانی ئیسپانیا تا به‌یانی مه‌یان خواردۆته‌وه و سێكسیان كردووه، به‌ڵام كاتێك ئه‌مه به خێزانی یاریكه‌ره‌كه وتراوه ده‌ستبه‌جێ یانه پاریسییه‌كه له تیپه‌كه‌یان دووریان خسته‌وه، تا تیپه‌كه‌یان له‌وجۆره كێشه‌و نا پاكیانه بپارێزن.