بەڤیدیۆ..چێشتخانەیەک ژێر ئاو دەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

چێشتخانەیەک بەتەواوی ژێر ئاوی نیل دەکەوێت، کە بەشێکە لە هۆتێلە بەناوبانگەکانی گەڕەکی زەمالەک لە ناوەندی قاهیرە.

چێشتخانەکە بەلەمێکی سەرئاوکەوتووە لەبەردەم یەکێک لە هۆتێلە بەناوبانگەکانی دوورگەکە، کە پێشتر دوورگەی شیراتۆن بووە لەساڵی 1984دروستکراوە، گرنگی چێشتخانەکە تەنها لە شوێنەکەیدا نییە کە لەسەر ئاو دروستکراوە، بەڵکو بەهۆی ئەوەی ناوەکەی پەیوەندی بە زۆربەی کەسایەتی و سیاسەتمەدار و ناودارە گشتییەکانەوە هەیە کە پێشتر سەردانیان دەکرد.

چێشتخانەی سەرئاوکەوتن هەمیشە بە سادەیی و ناوبانگەکەی ناسراوە و خاڵی کۆبونەوە بووە بۆ زۆرێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی ئەدەب و هونەر و سیاسەت لەوانەش هونەرمەندان سەباح و وەدیع سافی، بیرکەرەوە لوتفی خولی و دکتۆی ئوسامە باز و چەندان کەسی دیکە.

لەساڵی 1980کاندا بەلەمە ناوی بەهەشت بوو ژمارەیەک لە کەسە بەناوبانگەکان تێیدا شوێنی تایبەتیان هەبووە، دوای گۆڕانی بەڕێوەبردن و خاوەندارێتی هۆتێلەکە ناوی چێشتخانەکە گۆڕا بۆ Le Deck، بەڵام هەمان تایبەتمەندی جوانی و سەرنجڕاکێشی پێشووی لەخۆگرتبوو تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە کاتژمێر 8:02دا ئەو کەسانەی نزی چێشخانەکەن گوێیان لە دەنگێکی نامۆ بوو کاتێک سەیریان کرد ژێر ئاو دەکەوێت و تەنها لەماوەی 50 چرکەدا ونبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا