هواوی مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

هواوی مۆبایلێکی نوێ بە ناوی مایمانگ ١٠ ئێس ئی، بەرهەم دەهێنێت کێبڕکێ دەکات لەگەل تەواوی مۆبایلە زیرەکەکان.

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی هواوی

شاشەکەی لە جۆری ئای پی ئێسە، بە پێوانەی ٦.٥١ ئینج، دووریەکانی ٢٠:٩، بە دیقەی ١٦٠٠\٧٢٠ پێکسڵ.

هەیکەلی مۆبایلەکە بەرگەی شێ و خۆڵ دەگرێت، کێشی ١٩٨ گرامە، چارەسەرکەری کوالکۆم و سناپ دراگۆ ٤٨٠ی تێدایە، هەروەها چارەسەری داتای ادرەنۆ ٦١٩، ڕامی مۆبایلەکە ٦ گێگابایتە، میمۆریەکەی ١٢٦ گێگابایتە، دەتوانرێت فراوان بکرێت لە ڕێگەی کاردی مایکرۆ ئێس دیەوە، خێرایی باتری مۆبایلەکە ٥هەزار میلی ئەمپێرە، شوێنی سیم کاردی هەیە، دەرچەی تایپ سی هەیە، لە ڕێگەی مانگە دەست کردەکانەوە شوێنەکەی دەدۆزرێتەوە..

کامێرای سەرەکیەکەی لە سێ دانە پێک دێت، بە دیقەی ١٣-٢-٢ مێگاپێکسڵ، کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٨ مێگاپێکسڵە، لەگەڵ تەنکیکی ناسینەوەی دەم و چاو.

نرخی مۆبایلەکە ٢٥٠ دۆلاری ئەمریکی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا