تایبەتەمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی مۆتۆرۆلا

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا خۆی ئامادە دەکات مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆید ڕابگەیەنێت کە ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی ئێستای پێدەکات.

مۆبایلی ئێج 30 ئاڵترا بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(163.6/75.6/8.5) ملیمە، کێشەکەی 194 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 500 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+50+108) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرا سێڵفیەکەی بەرزترین دیقەی هەیە کە 60 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا