تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی تێکنۆ پۆپ11

پۆڵەتیک پرێس

تێکنۆ مۆبایلی تێکنۆ پۆپ11 بەتایبەتمەندی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی دەخاتەبەردەست.

مۆبایلی تێکنۆ پۆپ11 کێشەکەی 196 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 480 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم4250 سناپ دراگۆن460 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(16+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی سپی، خۆڵەمێشی، شین و ڕەنگی دیکەش بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا