ئەیسۆس کۆمپیوتەرێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەیسۆس ڕایگەیاند بەمزوانە ئامێری کۆمپیوتەری ئەیسۆس ڤیڤۆ بوک15 بەتایبەتمەندیەکی پێشکەوتوو دەخاتە بەردەست.

کۆمپیوتەری ئەیسۆس ڤیڤۆ بوک15 لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە، کێشەکەی 1.8 کیلۆگرامە، ئەستوریەکەی 18.6 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 15.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1080/1920 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 600 مۆمە.

چارەسەرکەری ئەنتڵ کۆر ئای سێڤنی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، بەسیستمی ویندۆز تێن هۆم کاردەکات، دەرچەی یو ئێس بی3.2ی هەیە، نرخەکەشی لە 890 دۆلاوە دەست پێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا