بە فەرمی یاری پەبجی لایت دادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای کراتفۆنی کۆریای باشور ئاشکرای دەکات، لە ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ئەم مانگەدا یاری پەبجی لایت دادەخات، بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک هەبێت بۆ ئەم بڕیارە.

کۆپانیاکە ڕاشیگەیاند، یارییەکە بە شێوەیەکی فەرمی لە ٢٩ی نیسانی ئەم مانگەدا، لەبەر دەستی یاریزانان ڕادەوەستێت، پێگەی فەرمیشی دادەخرێت، پالپشتی یاریزانانیش لە ٢٩ی ئایاردا کۆتایی پێ دەێت.

پەبجی لایت یەکێکە لەو یاریانەی، کە بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاو بۆتەوە لە ناو ژیانی ڕۆژانەی خەڵک، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی ئامێرەکانیان تایبەتمەندی لاواز بووە، وەک ئامێری کۆمپیوتەر کە ڕامەکەی ٤ گێگابایت بووە.

یارییەکە لە کانونی دووەمیی ساڵی ٢٠١٩ لە تایلاند بڵاو بۆوە، هەروەها لە مانگی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵدا لە ئەوروپا بڵاو بۆوە، تا ئەو کاتەی یارییەکە بەردەوام دەبێت، هیچ نوێگەرییەکی تیادا ناکرێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا