سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی گالاکسی واید فایف بەتایبەتمەندیەکی زۆر و پێشکەوتوو دروست دەکات.

مۆبایلی گالاکسی واید فایف شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1080 و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری دایمێنسیتی700ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەرەتی بەدیقەی(64+5+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش، شین و سپی و هەوەرها نرخی 385 دۆلار بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا