تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی شیاومی

پۆڵەتیک پرێس

مۆبایلی نوێی ئێم ئای ١٠ تی فایف جی ڕکابەری مۆبایلی هواوی نوێ دەکات، تایبەتمەندیەکی زۆر و نرخێکی ڕکابەری هەیە، هەروەها توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە.

پێکهاتەی مۆبایلەکە بە کانزا و شوشەیەک دروستکراوە بەرگەی بەرکەوتن و ڕوشانی دەگرێت، دووریەکانی(١٦٥.١/٧٦.٤/٩.٣) ملیمە، کێشەکەی ٢١٦ گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بە شەپۆلی ١٤٤ هێرتز و دیقەی پیشاندانی٢٤٠٠/١٠٨٠ پێکسڵ، جۆری شاشەکەی یەکێکە لەباشترین شاشەکانی تایبەت بە یاریکردن.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم ٢٥٠ سناپ دراگۆن ٨٦٥ فایف جی پێشکەوتوی بە تەکنیکی حەوت نانۆمەتر و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ ٦٥٠ تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایت، میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٥+١٣+٦٤) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی ٢٠ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی ٢ و ڕیشاڵی ئێن ئێف سی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە و خێرای پاتریەکەی ٥٠٠٠ میلی ئەمپێرە، نرخەکەشی بەنزیکی ٣٥٠ دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا