سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

ئەم بابەتە 11 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی بواری تەکنیکی نوێ باس لەوە دەکەن کۆمپانیای سامسۆنگ دەیەوێت تەکنیکی بگۆڕێت بۆ گەشەپێدانی مۆبایلە زیرەکەکانی.

سامسۆنگ گرنگی دەدات بە گەشەپێدانی شاشەکەی ئەویش بە دروستکردنی مۆبایلێک شاشەکەی توانای نوشتانەوەی هەبێت، ئەمەش هاوشێوەی بیرۆکەکەی کۆمپانیای ئێلجییە لە نوێترین بەرهەمیایە کە CES 2021ە.

لێکۆڵەرەوان وایدەبینن ئەم گەشەپێدانەی سامسۆنگ لە شاشەدا دیزاینێکی نوێیە بۆ بەشێکی زۆری ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکان، ئامێرەکە بەشێوەیەکی گشتی مۆبایلەکە قەبارەیەکی ئاسایی هەیە، دوای ئەوەی شاشەکەی دەکەیتەوە کە پێچراوەتەوە لەناو پێکهاتەکەیدا دەگۆڕێ بۆ شێوەی تابلێتێکی بچووک.

جێگری سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ باسی لەوەکرد، مۆبایلەکەی سامسۆنگ کە توانای نوشتانەوەی هەبێت بڕیارە ساڵی داهاتوو دەربچێت، هەروەها سامسۆنگ دەیەوێت ژمارەی ئەو جۆرە مۆبایلە لە بازاڕی شاشەدا زیاد بکات.

سامسۆنگ یەکەم کۆمپانیا نییە لەم بوارەدا، لەکۆتایەکانی ساڵی ڕابردودا ئۆپۆ مۆبایلی X 2021 خستە بازاڕەوە کە دیزاینی کردبوو هەتا یەکەم مۆبایل بێت شاشەکەی توانای نوشتانەوەی هەبێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک