مۆبایلێکی ئۆپۆ سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ لەمساڵدا و بەهۆی فرۆشتنی زۆری ئامێرە زیرەکەکانیەوە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە، یەکێک لەو ئامێرانەش مۆبایلی ڕینۆ6 فایف جیە.

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ڕینۆ6 فایف جی لە کانزا و پلاستیک و شوشە دروستکراوە، دووریەکەی(156.8/72/6.7) ملیمە، کێشەکەی 182 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.43 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی900 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی78 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی3.1 و پارچەی ئێن ئێف سی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4300 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا