ئەردۆغان بۆ پەنابەرە سورییەکان: ناتانخەینە باوەشی بکوژانەوە

پۆڵەتیک پرێس

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا پەیمانیدا، تا خۆی لەسەر کورسی دەسەڵات بێت، وڵاتەکەی پەنابەرانی سوریا ناخاتە باوەشی بکوژانەوە.

ئەردۆغان راشیگەیاند، تا لەدەسەڵاتدا بین لەم وڵاتە، ئەو کەسانەی هانا بۆ ئێمە دەهێنن ناخەینە باوەشی بکوژانەوە، وتیشی: بەڕوونی دەیڵێم، ناتوانین بەو کەسانەی لەدەرگاکانمان دەدەن بڵێین، بگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیهاتوون.

باسی لەوەشکرد، تورکیا بەردەوام دەبێت لەهاوکاریکردنی خەڵک بەشێوەیەکی مرۆیی و گەڕانەوەی پەنابەران بۆ شوێنی خۆیان بەشێوەی بەش بەش دەبێت و بەپێی بنەماکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت.

ئەردۆغان ئاشکراشی کرد، تورکیا کۆمەڵێک ماڵی کاتیی دروستدەکات بۆ سورییەکان لەناوچەی کەمپەکان لەباکوری سوریا و تا ئێستاش لەکۆی 100 هەزار ماڵ، 50 هەزاریان بنیادنراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا