پارتەكەی ئەردۆغان لە گەندەڵییەكی گەورەی ئەستەنبوڵ تێوەدەگلێت

پۆڵەتیك پرێس

شارەوانی ئێستای ئەستەنبوڵ، ئیدارەی پێشووی تۆمەتباركرد بە هاوبەشێكی نزیكی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، بەوەی كە لە دۆسیەیەكی گەندەڵیدا تێوەگلاوە و بووە هۆی لە دەستدانی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار، لە نوێترین تۆمەتی گەندەڵیدا كە شارەوانییە كۆنەكەی بە دەستەوە بووە.

 

موراد ئۆنگون وتەبێژی شارەوانیی ئەستەنبوڵ رایگەیاند: كەسێك بەناوی تۆباش كە ئەندامی پارتی داد و گەشەپێدانە ئاسانكاری كردووە بۆ فرۆشتنی زەوییەك لە ناوچەی فەتحی شارەكە بە كۆمپانیایەكی بیناسازی و ئەو گومانلێكراوی سەرەكی ئەو دۆسیەیە بووە.

لە راپۆرتەكەی شارەوانی ئەستەنبوڵدا هاتووە، كە كۆمپانیایەكی بیناسازی لە ساڵی 2011دا بە گشتی 6348 مەتر دووجا زەوی كڕیوە، 25 ملیۆن لیرەی توركی داوە (نزیكەی 13 ملیۆن دۆلار لەو كاتەدا) و لە ساڵی 2017 دا كۆمپانیاكە هەمان رووبەر زەوی فرۆشتوەتەوە بە شارەوانی شاری ئەستەنبوڵ بە بڕی 430 ملیۆن لیرە توركی (نزیكەی 123 ملیۆن دۆلار لەو كاتەدا)
بەهای ئێستای ئەو زەوییە زیاتر لە 73 ملیۆن لیرەی توركییە (لە ئێستادا نزیكەی 636 هەزار دۆلارە)

هەر بۆیە ڕاپۆرتەكە ئەوە نیشان دەدات كە شارەوانی ئەستەنبوڵ لە ئەنجامی ئەم كڕینەدا 106 ملیۆن دۆلار بۆ یەك كەس زیانی پێگەشتوە.

پارتی داد و گەشەپێدانی ئەردۆغان (ئاكەپە) دوو ساڵ لەمەوبەر كاتێك بێ هیوا بووە لەسەركەوتنی شارەوانی ئەستەنبوڵ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكاندا، بە تایبەت كە ئەردۆغان جەخت لەوە دەكات، ئەوەی لە ئیستەنبوڵ بیباتەوە لە توركیا دەیباتەوە، یەكەم جار كە هەڵبژاردن لە بەهاری 2019 دا ئەنجامدرا، كاندیدی پارتیی چەپی ئۆپۆزسیۆن ئەكرەم ئیمامئۆغڵو لە هەڵبژاردندا سەركەوت، ئەردۆغانیش بەو پێیەی تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەدا و كاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن لە ئەستەنبوڵ كرد، ئەوەبوو هەڵبژاردنەكە هەڵوەشێنرایەوە، بەڵام ئیمامئۆغلو هەر زوو لە هەڵبژاردنەكانی ئەو هاوینەدا بردیەوە و كۆتایی بە كۆنترۆڵكردنی شارەوانی ئەستەنبوڵی لەلایەن ئەرۆگان هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا