ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی بەغدا بەرزبوەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی بازاڕی میللی سەدری بەغدا كە داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی لە ئەستۆ گرت بۆ 30 كوژراو و 60 بریندار بەرزبوەوە.

فەرمانگەی تەندروستی بەغدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی راگەیاندووە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە تەقینەوەكەی شاری سەدری رۆژهەڵاتی بەغدا بوونە قوربانی بۆ ٣٠ كوژراو و ٦٠ بریندار بەرزبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینی ئەوە دەكرێت ژمارەی قوربانیان روو لە بەرزبوونەوەی زیاتر بكات، چونكە تەقینەوەكە بەهێز بووەو كاریگەری گەورەی لەسەر ئەو كەسانە هەبووە كە لەو ناوچەیەدا بوون، هەروەها هێشتا هەڵمەتی گەڕان و پشكنین بۆ قوربانییەكان تەواو نەبووە.

بەهۆی ئەو روداوەشەوە، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانی دەستبەسەركردنی بۆ فەرماندەی ئەو هێزە ئەمنییە دەركرد كە ئەركی پاراستنی ئەو بازاڕە میللیەی ناوچەی سەدری لە ئەستۆدا بووە.

ئێوارەی دووشەمە 19ی تەمووز، تەقینەوەیەك بازاڕی میللی وەحیلاتی لە ناوچەی سەدری رۆژهەڵاتی بەغدای كردە ئامانج، تائێستا ٣٠ كەس كوژراون و ٦٠ی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا