پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئادار، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بڕی 216 ملیۆن و 705 هەزرا و 558 دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕە 63 ملیۆن و 100 هەزار بەشێوەی نەختینە بووە و 605 ملیۆن و 605 هەزار و 558 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ 44 ملیۆن دۆلار زیاتر خراوەتە بازاڕەوە بەراوارد بە ڕۆژی ڕابردوو.
لەگەڵ ئەو هەموو هەوڵەی بانکی ناوەندنی بۆ جێگیرکردن و دابەزینی بەهای دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ ڕووی لە بەرزکردنەوە کرد و لە سەرو 158 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.