پۆلەتیک پرێس
دەرکەوتنی سەرێکی زەبەلاحی مرۆڤ لە ئاسمانی تۆکیۆ، مشتومڕێکی زۆری لەسەر ئینتەرنێت لە سەرتاسەری جیهان بە دوای خۆیدا هێنا تەواوی چیرۆکی ئەم سەرە چیە؟
دانیشتوانی تۆکیۆ هەستان بە سیرکردنی سەرێکی زەبەلاح کە لە ئاسمانی ئەو شارەدا دەرکەوتبوو، لە بەرزیەکی زۆرەوە، بەبێ ئەوەی ئاگاداربن، هەندێک پرسیار دەکەن و هەندێکیش شۆک دەبن، بە تایبەت کاتەک ئۆڵمپیاتی تۆکیۆ بەرەو کۆتایی دەڕوات.
دەرکەوتنی ئەو سەرە پرۆژەیەکە لەسەر دەستی سێ هونەرمەندی ژاپۆنی ئامادە کراوە بە ناوی، ماسایومی واتە خەون بە ڕێوە دەبرێت.
کۆجین هارۆکا کە یەکێکە لە ئەندامانی پرۆژەکە ڕوونی کردەوە، بەرزی ئەو سەرە یەکسانە بە بەرزی باڵەخانەیەکی ٧ قات، هەروەها ئامانجیان ئەوە بووە سەرنجی دانیشتوان ڕاکێشن، لە ماوەی پانتایی کۆرۆنادا، هەوروەها هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە، هەتا سەرێکی گەورەش.
شاهد.. ظهور رأس بشري عملاق في سماء #طوكيوhttps://t.co/IcT7DfZ1mT#البيان_القارئ_دائما pic.twitter.com/HD16eQ01xK
— صحيفة البيان (@AlBayanNews) July 19, 2021