بەوێنە..دیاردەی تاڤگەی ئاگر ببینە

پۆڵەتیک پرێس

دیاردەیەکی سروشتی دەگمەن سەردانیکەرانی پارکی نەتەوەیی یۆسمیتی لە کالیفۆرنیا سەرسام کرد، وێنەگرەکان و ئەو کەسانەی خۆشەویستی سروشتن دڵخۆش و سەرسام بوون بە سەیرکردنی دیمەنی ڕەنگدانەوەی خۆر ئاوابوون لەسەر تاڤگەیەک لە پارکی نەتەوەیی یۆسمیت لە کالیفۆرنیا بەناوی”تاڤگەی ئاگر”، بەپێی ماڵپەڕی”دەیلی مەیل”ی بەڕیتانی.

Descarga videos de stock de Cascada Hacia Abajo gratis en 4K y HD 17007  clips

بۆماوەیەکی کورت دوا تیشکەکانی ڕووناکی ڕۆژ ئەو دیاردەیە دروستدەکات کە وەک بورکانێک وایە، ئەو ڕووداوەش کە بە”تاڤگەی ئاگر” ناسراوە لە پارکی ئەمریکی تەنیا چەند ڕۆژێکی دیاریکراو لە کۆتایی مانگی شوبات دووبارەدەبێتەوە، ئەم دیاردەیە زۆر بەناوبانگ بووە کە بەرپرسانی پارکەکە ناچاربوون ژمارەی ئەو کەسانەی ڕێگەیان پێدەدرێت بۆ چوونە ژوورەوە لەکاتی ڕوودانی دیاردەکە دیاریبکەن.

na25 sheikh khalid vaccine

دیاردەکە تەنها چەند خولەکێکی کورت دەخایەنێت لەکاتێکدا گۆشەی ڕووناکی بەتەواوی دروستە، تەنها لە وەرزی زستاندا کاتێک بەفر دەبارێت و پلەی گەرمیش بەڕادەی پێویست گەرمە بۆ توانەوەی ڕوودەدات، لەوکاتەدا وێنەگرەکان دەووری جوانی ئەو دیمەنە دەدەن و وێنە و ڤیدیۆی تۆماردەکەن، وێنەگر Whtiney Clark وتی:”بە پشتبەستن بە چۆنێتی سووڕانی ڕووناکی خۆر لەسەر چیا یان بەردەکان کاریگەری ئاگرێکی زۆر باش بۆ وێنەگرەکان دروست دەبێت و دەتوانرێت وێنەیەکی زۆر جوانی لێ وەربگیرێت، من لە سان فرانسیسکۆوە گەشتم کرد بۆ بینینی ئەم تاڤگە سەرنجڕاکێشە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا